ئەرشیفی مۆزەخانەی زاموا سەرچاوەیەکی بەڵگەنامەیی کەلتوورییە کە هەڵگرتن و کۆکردنەوە و پاراستنی بابەتە ئەرشیفییەکانی پەیوەست بە مێژووی هونەر و بیر و ڕووناکبیری لە کوردستان و عیراق دەگرێتەخۆ.
بەشی ئەرشیف، بەڵگەنامە، وێنە، دەستنوس و بابەتی بەڵگەنامەیی جیاجیا دەگرێتەخۆ کە بە گوێرەی پێوەرە پیشەییەکان دەپارێزرێن و بۆ توێژینەوە و تاووتوێکردن دەخرێنە بەردەست لەپێناو پارێزگاری لە یادەوەریی کەلتووری وگواستنەوەی بۆ نەوەکانی ئایندە.



ژوری خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
ئەم ژورە لە ڕابردوودا ژوری خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بووە، سەرجەم تابلۆکان لەلایەن هونەرمەند چیمەن ئیسماعیل کێشراوە ، وەک وەفایەک هەمووساڵێک
لەساڵڕۆژی لەدایک بوونی خاتوو هێرۆ دا پێشکەشی کردووە.

هەروەها ژورەکانی دیکە دیرۆکی دەیان چیرۆکی ماڵباتی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد دەگێڕنەوە:



