مۆزەخانەی زاموا فەزایەکی کەلتووری و مێژووییە کە یادەوەری بیر و ئەدەبی کورد بەرجەستە دەکات و کەلەپوور و نوێگەری لە یەک شوێندا کۆ دەکاتەوە.
ئەم مۆزەخانەیە لە ماڵی ئەدیب و بیرمەندی گەورەی کورد، ئیبراهیم ئەحمەد دەستیپێکرد و لەمڕۆدا بووەتە پێگەیەک بۆ دۆکیومێنتکردنی وەرچەرخانە ڕووناکبیری و سیاسییەکان و خستنەڕووی هونەر و بیر، بەو پێیەی کە دوو ڕەگەزی بنچینەیین لە پێکهێنانی ئاگایی کۆمەڵگەدا.
دیدگا
مۆزەخانەی زاموا کۆشش دەکات بۆ ئەوەی کڵاوڕۆژنەیەکی زیندوو و پردێک بێت لەنێوان یادەوەری و نوێگەری، هاوبەشی بکات لە پاراستنی کەلەپوری فیکری و ئەدەبی و پەرە بە ڕۆڵی ڕووناکبیری و هونەر بدات لە بیناکردنی ئاگایی کۆمەڵگە و پایەدارکردنی بەهاکانی گفتوگۆ و کرانەوە.
ئەرک
ئەرکی مۆزەخانەی زاموا پاراستنی یادەوەریی ڕووناکبیری، پشتگیریی داهێنان و ڕایەڵکردنەوەی ڕابردووە بە ئێستاوە لەپێناو ئایندەیەکی بە ئاگا لە کەلتوور.